
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لێدوانەکەی سوودانی لە سلێمانی بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی سووریا بۆ بەغدا و بەشداریکردنی لە لوتکەی عەرەبی کاردانەوەی لە عێراق لێدەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە یەکەم ڕۆژی دیداری سلێمانی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکێک بوو لە میوانە سەرەکییەکانی دیدارەکە، بەشداری لە پانێڵێکدا کرد و ڕایگەیاند، نامەی بانگهێشتکردنی فەرمیمان بۆ سەرۆککۆماری سووریا ناردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کە لای عێراقییەکان بە ئەبو محەممەد جۆلانی ناسراوە، پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەو پێیەی دەستی بە خوێنی عێراقییەکان سوورە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیداری سلێمانی ڕایگەیاند: بە فەڕمی نامەی بانگهێشتکردنم بۆ ئەحمەد شەرع ناردووە و ئامادەم لە بەغدا پێشوازی لێبکەم.
کاردانەوەکان: ئەو لێدوانەی سوودانی هەر زوو کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکانی لەسەر ئاستی کەسی بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە ئەحمەد شەرع پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
٠ عەباس موسەوی، ڕاوێژکاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: بانگهێشتکردنی شەرع بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی دوو لایەنی هەیە، یەکەمیان بەرپرسیارێتی حکومەتە لەسەر داوای کۆمکاری عەرەبی، لایەنی دووەمیش ڕەتکردنەوەی جەماوەرییە.
٠ عادل مانع، توێژەری کاروباری سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بانگهێشتی شەرع بۆ بەغدا بەهۆی بەشداریکردنی لە کردەوە تیرۆریستییەکان له عێراق، ڕەتکراوەتەوە و دەڵێت: دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیار لەسەر تاوانەکانی شەرع بەرامبەر عێراقییەکان دەدات، بەو پێیەی ئەم بابەتە دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەو.
لە لایەکی دیکەوە: سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان، بەڵام سووریا و عێراق خوازیاری بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیانن، هەر لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی دیمەشقی کردو لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە 17ـی ئایار، لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە وڵاتی ڕووسیا ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سارکۆزی لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






