
نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان
ئاڤا نیوز
جێبەجێکردنی پرۆژەی نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان تەواوبووە و بەمنزیکانە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دروستکردنی نەخۆشخانەی 25 قەرەوێلەیی لە قەزای سیدەکان یەکێکی دیکەیە لە دەسکەوتە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەگوژمەی چوار ملیار و 366 ملیۆن دینار دروست دەکرێت و گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و یەکەمجارە نەخۆشخانەی لەمجۆرە لە دەڤەری سیدەکان دروست دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان چەلەبی قایمقامی قەزای سیدەکان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، تەلاری نەخۆشخانەکە تەواوبووە تەنیا دابینکردنی کەلوپەل و ئامێرە پزیشکییەکان ماون، جگە لە دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست. هاوکات لەڕێگەی ئاڤاوە هیوای خواست وەزارەتی تەندروستی هەم کارمەند و هەمیش پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکە دابین بکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئاڤا بەڵێن و بڕیاری ئامادەکاری وەزیری تەندروستی بۆ دابینکردنی پێداویستیيەکان و داواکاری و تێبینیيە هونەریيەکان وەرگرتەوە کە لەنزیکترین کاتدا بۆیان دابین دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشخانەی سیدەکان لهسهر ڕووبەڕی 10 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دهکرێت، پێکدێت له (دوو هۆڵی نەشتەرگەری، بەشی فریاکەوتنی خێرا، بەشی ئافرەتان و منداڵان، نۆرينگهى ددان، بەشی تیشک، تاقیگە و دەرمانخانە، بەشی کارگێڕی و خزمەتگوزاری نەخۆشخانە و کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین).
بۆچی گرنگە: سیدەکان دەڤەرێکی دوورە دەستە و 21 هەزار هاووڵاتی لێ دەژی تا ئێستا نەخۆشخانەی نەبووە و ئەوەی هەیە ژمارەیەک بنکەی تەندروستین کە تەنها دەتوانن فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بکەن و بەناچاری نەخۆش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سۆران دەکرێت، بە کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە پێداویستی تەندروستیی هاووڵاتیانی دەڤەری سیدەکان چارەسەر دەبێت، لۆد و بارگرانیش لەسەر نەخۆشخانەکانی سۆرانیش نامینێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
10 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت






