
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتاکە ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: چەندین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە هۆی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تۆمارکراون و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە لە كەركووک ڕاگەیێنرا و ئەمڕۆش حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمار کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەمساڵدا لە سەرتاسەری عێراق 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی مردن تۆمار کراون.
ژمارەکان وادەڵێن: پارێزگای زیقار شەش حاڵەت، پارێزگای کەرکووک چوار حاڵەت، هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، موسەننا، نەینەوا و بەسرە یەک حاڵەت تۆمار کراوە. لە پارێزگای کەرکووک دوو کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی سەیف بەدر، زۆربەی تووشبووەکان لەنێو ئاژەڵدارەکاندا تۆمارکراون و ئەگەر تووشبوونەکە زوو دەستنیشان بکرێت، چارەی بۆ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە، لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە، کە لەلایەن ئاژەڵە تووشبووەکانەوە یان گۆشتەکانیانەوە دەگوازرێتەوە، هاوکات لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە و، تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکە دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





