
گرافیک- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی چوار و داوایکرد هەموو وەزارەت و دەستەکان ڕێکارەکانی پارەدارکردن تەواو بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق لە ناوەڕاستی هەموو مانگێکدا دەست بە ڕێکارەکانی دابەشكردنی مووچە دەکات و تا کۆتایی مانگەکە مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش دەکات، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداش، پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانیش هەموو مانگێک لەناو خودی مانگەکەدا خەرج بکرێت بەوپێیەش دەبێت تا کۆتایی ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی وەزارەت دەستیکرد بە پارەدارکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی چوار، بۆیە داوا لە هەموو فەرمانگە و یەکەکانی سەر بە وەزارەت و پارێزگاکان دەکەن، بریکارەکانیان بنێرن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پارەدارکردن.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی عێراق داواش لە هەموو وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان دەکات پابەندبن بە خشتەی پارەداکردنی مانگانە هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو و هەموو ڕێکارە پێویستەکانی دیکەی پارەدارکردن جێبەجێ بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە