
دیمەنی ئەو مین و تەقەمەنییانەی کە لە ناوبران. وێنە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە درێژەی هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژکراوەکان، لە سنووری شارۆچكەی سیدەكان و ناحیەی دیانا، دەیان مین و تەقەمەنی لەناوبران.
چیرۆكی سەرەكی: تیمەكانی لەناوبردنی تەقەمەنيی نەتەقاوە سەر بە دەزگای گشتيی کاروباری مینی هەولێر، لە دوو ئەرکی جیادا لە کێڵگەمینەکانی چیای گۆڕەزى ناحیەی دیانا و گوندی مجێسەری سەر بە قەزای سیدەکان، لە پرۆسەیەکی سەرکەوتوودا 82 مین و 12 پاشماوەی جەنگیيان لەناوبرد و تەقاندیانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیيەکان چڕکردووهتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانهوه بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان و تا ئێستاش بە هەزاران مین و پاشماوەی جەنگی لەناوبراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی كوردستان 200 ملیۆن مەتر دووجا زەویی مینڕێژكراو هەیە و هێشتا پاكنەكراونەتەوە، قەزای پێنجوێن لە پلەی یەكەم و باڵەكایەتی لە پلەی دووەمی ئەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان دێن كە زۆرترین مینیان لێ ماوە.
مەترسی پێشبینیكراو: پاكنەكردنەوەی ڕووبەرێكی فراوان لە كێڵگە مینییەكان مەترسییەكی بەردەوامە بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان و بەپێی ئامارەكانیش تا ئێستا نزیكەی 14 هەزار كەمئەندامی تەقینەوەی مین لە هەرێمی كوردستان هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان شکستیان هێنا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
16 خولەک لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم






