ئاڤا نیوز
پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت و پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، ئێمە کار بە نووسراوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین و گوێ بە هیچ لایەنێکی سیاسی نادەین کە ببێتە ڕێگر لە بەردەم پڕۆژەکە.
وێنە گەورەکە: تا ئێستا 750 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەی 'هەژماری من' تۆمارکراون، 450 هەزار کارتی پرۆژەکە دابەشکراوە و 300 هەزار کارتیش ماوە دابەش بکرێت. لەو 750 هەزار مووچەخۆرەی خۆیان تۆمار کردووە، تەنیا 100 هەزار کەسیان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من ڕایگەیاند: لەسنووری پارێزگای سلێمانی هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت ڕێگربێت لە پڕۆژەکە یان بەزۆر فۆڕم بە فەرمانبەران پڕبکاتەوە و خۆوستانە فەرمانبەران بەشداری لە 'هەژماری من' دا دەکەن و ئەوانەی دەکرێن هەموویان ڕێکاری کارگێڕی ، یاسایی و دارایین و ئێمە کار لەسەر ئەوە نووسراوانە دەکەین کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆمان دێت گوێ لە هیچ حکومەتێک و هیچ لایەنێکی سیاسی ناگرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە