وەزارەتی تەندروستیی عێراق: پێنج تووشبووی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمار کران
- تەندروستی
- 20 نیسان

پشکنینی ئاژەڵان لەلایەن پزیشکی تایبەتمەند. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی پێنج کەسی دیکە بە تای خوێنەبەربوون ڕادەگەیێنێت، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە گشتی لە سەرتاسەری عێراق گەیشتە 19 حاڵەت و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە، لەلایەن ئاژەڵی توشبوو یان گۆشتەکەیەوە دەگوازرێتەوە، هاوکات لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە و تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکەش دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوو بە پەتای تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق تۆمارکران و ژمارەی تووشبووان بە گشتی لە سەرتاسەری عێراق گەیشتە 19 حاڵەت.
ژمارەکان وا دەڵێن: پارێزگای زیقار حەوت حاڵەت، پارێزگای کەرکووک چوار حاڵەت، موسەننا سێ حاڵەت، هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، بەسرە، میسان و واست، یەک حاڵەت تۆمار کراون و لە پارێزگای کەرکووکیش دوو کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەرجان محەممەد ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی کەرکووک، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، ئەوەی لەبارەی تۆمارکردنی حاڵەتە نوێیەکانی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای کەرکووک بڵاوبووەتەوە نادروستە و ژمارەی حاڵەتی تۆمارکراوی فەرمی تا ئێستا تەنیا چوار حاڵەتە، کە دوو حاڵەتیان لەناو قەزاکانی پارێزگاکەن، دوو حاڵەتیش لەناو سەنتەری شاری کەرکووک بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش