
سنووری نێوان عێراق و سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئێستا سنوورەکانمان بەتەواوی پارێزراون، ئەمەش دوای دەستبەرکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کامێرای حەراری (تیشکی ژیر) لە سنوورەکان.
وێنە گەورەکە: عێراق بە درێژایی نزیکەی 600 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ سووریا و زیاتر لە 800 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ ئوردن هەیە، لە دوای ڕووداوەکانی سووریا لە کانوونی یەکەمی 2024 و ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد، عێراق زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئەمنی بە ئامانجی پاراستنی سنوورەکەی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هێزەکانی سنوور گفتوگۆیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەنجامداوە بۆ پاراستنی سنوورەکان، شانازی دەکەین کە سنوورەکانمان دوای تەیارکردنی بە کامێرای حەراری (تیشکی ژیر) و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئێستا بە تەواوی پارێزراوە".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: میقداد میری ڕایگەیاند، دەزگای هەواڵگری حەوت شانەی تیرۆریستی هەڵوەشاندووەتەوە، چالاکییەکانی دژە ماددە هۆشبەرەکانیش بۆ 99% زیادیکردووە، بەهۆی سەرپێچیشەوە 57 ئەفسەر لە خزمەت دەرکراون، پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی چەک و سنووردارکردنیشی لە دەوڵەتدا هێشتا بەردەوامە".
لە لایەکی دیکەوە: پەیوەست بە دۆسیەی گیانلەدەستانی ئەندازیار بەشیر خالید، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "دەسەڵاتی دادوەری ناوبژیوانی کۆتاییە لەو دۆسیەیە، لە وەزارەتی ناوخۆ جێگەی ئەوانە نابێتەوە کە پەنا بۆ ئەشکەنجەدان دەبەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






