دیمەنی بارانبارین لە شاری هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو دەخاتەڕوو و دەڵێت، باران دەبارێت و هەورە برووسەکەی لەگەڵ دەبێت
وێنە گەورەکە: کاریگەری شەپۆلی باشوور و دەریای سوور دەکەوێتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت، لە نیوەڕوان پلەکانی گەرما لە دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبێتەوە لە شەویش پلەکان نزمتر دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا دەڵێت: بارانەکە بە شێوەیەکی کەم لە ئەمشەوەوە دەبێت و بەیانیش بە هەمان شێوە، بەڵام لە ڕۆژانی 27 و 28 و29 مانگ بارانەکە هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت و بە شێوەیەکی بەهاری دەبارێت و کاریگەری دەریای سوور دەکەوێتە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پلەکانی گەرما ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان:
هەولێر بەرزترین 30 پلە و نزمترین 19 پلە
سلێمانی بەرترین 27 پلە و نزمترین 16 پلە
کەرکووک بەرزترین 30 پلە و نزمترین 20 پلە
دهۆک بەرزترین 31 پلە و نزمترین 21 پلە
هەڵەبجە بەرزترین 26 پلە و نزمترین 18 پلە
زاخۆ بەرزترین 28 پلە و نزمترین 17 پلە
سۆران بەرزترین 25 پلە و نزمترین 17 پلە
ڕاپەرین 23 بەرزترین پلە و 17 نزمترین پلە
گەرمیان بەرزترین 33 پلە و و نزمترینن 23 پلە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول