
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ
ئاڤا نیوز
ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە گەندەڵییەکەی دەروازەی گومرگیی باشماخ لە وەزارەتی دارایی پێکهێنرا، دەستی بە کارەکانی کرد و تائێستاش توانراوە 481 ملیۆن دینار بگەڕێنرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممەی ڕابردوو ئاڤا بڵاوی کردەوە، لە دەروازەی گومرگی باشماخ، نزیکەی سێ ملیار دینار و نیو واتا (240 دەفتەر دۆلار) دیار نەماوە، پارەکە هی گومرگی چوار کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلە بووە کە لەلایەن بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووەوە سەرپەرشتی دەکرێن، بە واستە و کۆدی تەزیوەرەوە پارەکەیان نەداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لیژنەکەی وەزارەتی دارایی کە لە پێنج کەس پێکهاتووە، چوونەتە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و لەگەڵ بەرپرس و فەرمانبەرانی گومرگەكە كۆبوونەتەوە و بەوردی بەدواداچوونیان كردووە.
لێدوانی فەرمی: جەمیل ئەبوبەكر، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری دڵنیایی لە وەزارەتی دارایی كە هەر خۆی سەرۆكی لیژنەكەیە، بە ئاڤای گوت: بەدواداچوونەكەیان چەند ڕۆژێكی دیكەش دەخایێنێت و لە ورد و درشتی بابەتەكە دەكۆڵنەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی جەمیل ئەبوبەکر، تاوەكو ئێستا فەرمانبەرێكی گومرگەكە لەلایەن ئاسایشیەوە دەستگیر كراوە و ئاسایشیش بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە گومانیان لەسەرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانی لیژنەکە، تواندراوە 481 ملیۆن دینار بگەڕێنرێتەوە كە لە بازرگانەكان وەرگیراوە، ئێستا لیژنەكە بەدواداچوونیش دەكات بۆ ئەوەی ئاخۆ لە ساڵی 2022 و 2023ش بەمشێوەیە پارە دیار نەماوە یان نا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چەند كۆمپانیایەك ئەو گەندەڵییەیان كردووە بەڵام دوو كۆمپانیان سەرەكین لە بابەتەكە، بەڵام تاوەكو ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكراوە، لە ڕۆژانی داهاتوو كۆبوونەوەی دیكە دەكرێت و بازرگانەكان و چەند فەرمانبەرێك بانگ دەكرێن بۆ وەزارەتی دارایی لە هەولێر.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لای خۆیەوە شاخەوان ئەبوبەكر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا ڕەتی کردەوە گەندەڵییەكە پەیوەندیی بە تەزویرکردنی وەسڵی گومرگییەوە هەبێت، بەڵكو ئەو كۆمپانیایانە مۆڵەتی بازرگانیی 500 ئۆتۆمبێلیان هەبووە بە نموونە، بەڵام زیاتر لەو ژمارەیە ئۆتۆمبێلیان هێناوەتە ناو هەرێمی کوردستان.
قوڵتر: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا گەندەڵییەكە بەمشێوەیە:- لەبری هێنانی مۆڵەتی بازرگانی یان سزادانی کۆمپانیاکان پێش داخڵکردنی ئۆتۆمبێلەکان کە دەبووایە لەبەرامبەر هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 120 هەزار دینار وەربگیرێت، فەرمانبەرێكی دەروازەی باشماخ لەڕێگەی تەزویرکردن و دەستكاریكردنی کۆد و پسوولە (وەسڵ)ەكانی پێشوو، وای كردووە ئۆتۆمبێلەكان هاوردە بكرێن بەبێ ئەوەی یەک دینار بدەن.
- پارەکە هی ڕەسیدی ئۆتۆمبێلە، هەر ئۆتۆمبێلێک بەرامبەر هاوردەکردنی 100 هەزار دینار وەک ڕەسید وەردەگیرێت، ئەگەر ڕەسیدی نەبێت 120 هەزار دینار بەرامبەر هاوردەکردنی وەردەگیرێت، دیارە ئەو کۆمپانیایانە ڕەسیدی وەهمی لەسەر نووسراوی وەهمی واژۆ کراوە و هاوردە کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە