
باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، حکومەتێکی بەهێز و خۆڕاگری هەرێمی کوردستان پێویستە بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق، کونسوڵخانەی ئەمریکا داوا دەکات بە خێرایی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: بەرپرسانی ئەمریکا چەندین جار باسیان لەوەکردووە، هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و پێویستە پەیوەندییە بازرگانییەکان پەرەپێبدەن.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمریکا مێژوویەکی دوور و درێژی هاوبەش و هاوکاری دیپلۆماسی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەولەویەت و ئاڵنگاری هاوبەش، لەوانە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و پەرەپێدانی سەقامگیری ناوچەکە.
- حکومەتێکی بەهێز و خۆڕاگری هەرێمی کوردستان پێویستە بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە خێرایی کابینەی نوێ پێکبهێنێت.
- کۆمەڵگەی نوێی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا بکرێتەوە، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئەمریکایە بە هەرێمی کوردستان.
- "داوا لە حکومەتی عێراق و کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بەرهەمهێنی نەوت دەکەین لەزووترین کاتدا ڕێکبکەون لەسەر کردنەوەی بۆڕی نەوتی عێراق – تورکیا".
- ئەمریکا بەردەوامە لە داکۆکیکردن لە بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا لە عێراق، "بەو پێیەی ئێمە پێمان وایە کە ژینگەیەکی بازرگانی تەندروست کە ڕێز لە گرێبەستەکان بگرێت، هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگە بە گەشەسەندنی بازرگانی بدات بۆ هەمووان باشە".
- "هاوکات پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە دەکەین بۆ چاودێریکردن و گرتنەبەری کردەوە لەدژی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە کە ڕەنگە هەوڵی دۆزینەوەی پەناگەیەکی ئارام لە عێراق بدەن".
ئەمەش بزانە: پێشتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە گرنگییەوە باسی لە هاوبەشی بەهێزی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە فراوانکردنی هەلی بازرگانی و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە و بەهێزکردنی دیموکراسی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






