
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە بەغدا وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکرد، وردبینییەکە زۆری ناوێت و بە دوو بۆ سێ ڕۆژ تەواو دەبێت. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەی مووچە دەنێرێت و لە کۆتایی هەفتەشدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی چوار لەگەڵ میزان موراجەعەی مانگی سێ لەلایەن شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کران، لە فەرمانگەی ژمێریاریش وردبینیکردن لە لیستی مووچە دەستیپێکرد.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتیی مانگی سێ بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی کە ئەمانە هەرسێ ئەرک و پابەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستانن لەبارەی مووچە بەرامبەر بەغدا، ئەوەی ماوەتەوە ناردنی پارەیە لە بەغداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا وردبینیکردن لە لیستی مووچە زۆری پێناچێت، چونکە لیستەکە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردووە.
زانیاریی تایبەت: ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە و تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو نەگرن، هەفتەی داهاتوو وردبینی تەواو دەبێت و ڕەنگە لە کۆتایی هەفتەدا بەغدا پارەی مووچە بنێرێت.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق خۆیشی چەند ڕۆژێکە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کردووە بۆ فەرمانبەر و خانەنشینانی خۆی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ لە 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن