ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و دووسبەی هەینی دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی و پلەی گەرما 40 پلە تێدەپەڕێنێت، بەڵام لە شەوی هەینی لەسەر شەممە شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆڵێكی گەرما لەژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و خۆڵبارین و تاوە بارانیشی هەڵگرتووە، ڕۆژی هەینی دەگاتە ئەوپەڕی تینی گەرمیی خۆی، بەجۆرێك پلەكانی گەرما لە زۆربەی شارەكانی عێراق دەگاتە سەرووی 40 پلەی سیلیزی.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: شێخ دارا، شارەزای كەشناسی ئاڤا میدیا پێشبینی دەكات، شەوی هەینی لەسەر شەممە، بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ڕۆژی شەممە دەبێتە بارانبارینی بەخوڕ و هەورە بروسكە، لە ناوچەیەكیش تەرزەبارین دەبێت، پاشان ئاڕاستەی با و جووڵەی هەور بەرەو ڕۆژئاوا بەرەو شام دەچێت.
زانیاریی زیاتر: وەک شێخ دارا باسی دەکات، بەپێی پێشبنییەكان ئەمساڵ بە ساڵی خۆڵبارینی عێراق ناونراوە كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ڕێژەی خۆڵبارینیش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیاتر دەبێت، بۆ ماوەی 50 ڕۆژیش پلەكانی گەرما لە هیچ شوێنێكی عێراق بۆ خوار 40 پلەی سیلیزی دانابەزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پارکێکی مۆدێرن لە هەولێر دروست دەکرێت