دیمەنێک لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان بەشێوەیەکی بەرچاو دواکەوتووە و هیچ وادەیەکی بۆ ناردنی دیار نەکردووە و پەرلەمانی عێراقیش نیگەرانە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دوای هەڵسەنگاندن و ڕێکخستنی بڕگەکانی ڕۆژی 27-3-2025 خشتەی بودجەى ساڵی 2025ـی ڕەوانەی ئەنجوومەنى وەزیران کرد و ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی حکومەتی عێراقیش ئاشکرای دەکات، بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ بودجەى 2025 دەگاتە 200 تریلیۆن دینار و کورتهێنانیش لەبودجەکەدا 64 تریلیۆن دینار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر مەعمووری پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: حکومەت زۆر دواکەوتووە لە ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان، پێداچوونەوە و پەسەندکردنیشی کاتی دەوێت.
- بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بارودۆخی سەختی داراییەوە، حکومەت نیازی ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ـی بۆ پەرلەمان نییە، ئەمەش نیگەرانی پەرلەمانتارانی لێکەوتووەتەوە.
- زۆرێک لە پەرلەمانتاران بە نوسراوی فەرمی داوایان لە حکومەت کردووە، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی خشتەکە ڕوون بکاتەوە، بەڵام حکومەت تاوەکو ئێستا جگە لەبەڵێنی زارەکی، هیچ وەڵامێکی فەرمی نەداوەتەوە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: سەندوقی دراوی نێودەوڵەتی و ئابووریناسان پێشبینی دەکەن کورتهێنانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2025 بگاتە 7.6%، ئەگەر ڕێوشوێنی چاکسازی ڕیشەیی نەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە