
چیای قەرەچوغ، ئەو شوێنەی پۆندەکەی لێ دروست دەکرێت
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجارە لەسەر چیای قەرەچوغ لە سنووری قەزای مەخموور، پۆندێک بۆ گلدانەوەی ئاوی باران دروستدەکرێت کە لەڕووی گەشتیاریشەوە سوودی بۆ ناوچەکە دەبێت.
وێنە گەورەکە: شارەوانی مەخموور، بە ئامێر و پێداویستییەکان دەستیکردووە بە دروستکردنی پۆندێك بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاوى باران، بڕیاره به چه‌ند قۆناغێك ته‌واو بكرێت، بە تەواو بوونی مه‌ترسی دروستبوونى لافاو له‌سەر مه‌خموور ناهێڵێت.
لێدوانی فەرمی: زیره‌ك حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى مه‌خموور، بە ئاڤا میدیای ڕاگه‌یاند، هەڵکەوتەی ئەو شوێنە زۆر گونجاوە بۆ دروستکردنی پۆند کە دووڵای چیایە، ساڵانه بارانێكی زۆر له‌و شوێنە ده‌بارێت و ئاوه‌كه‌شی به فیڕۆ ده‌چێت.
- ساڵانی ڕابردوو یەک دوو حاڵەتی بارانبارینی بەهێز لەو شوێنە باری و لافاو لەناوچەکە دروست بوو، بۆیه "به‌پێویستمان زانی ئه‌م پۆنده‌ى بۆ دروست بكه‌ین کە درێژییه‌كه‌ى 100 مه‌تر و پانى 30 مه‌تر و به‌رزییه‌كه‌شی تاوه‌كو 20 مه‌تر ده‌ڕوات".
لەلایەکی دیکەوە: به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى مه‌خموور بە ئاڤا میدیای وت، "لەبەرئەوەی بودجه‌ى تایبه‌ت بۆ دروستکردنی پۆندەکە دانەنراوە، بۆیە ناچارین مانگانه بە قۆناغ كار له دروستكردنى پۆنده‌كه بكه‌ین، ئەویش بەو ئامێر و پێداویستییانەی شارەوانی کە هەمانە". هەروەها لەسەر خەرجی ئەو مانگانەی بۆمان دانراوە، پۆندەکە دروست دەکەین".
- بە تەواو بوونی پۆندەکە له‌زۆر لایه‌نه‌وه سوودى ده‌بێت، هەروەها مه‌ترسی لافاو له‌سه‌ر مه‌خموور لاده‌بات.
- ده‌بێته هۆكارێك بۆئەوەی سه‌وزایی و دار و دره‌ختی زیاتر له چیاكه بچێندرێت و سوودى گه‌شتیاریشی ده‌بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئه‌و شوێنه‌ى پۆندهکەى لێ دروستده‌كرێت، نزیكه‌ى 500 مه‌تر له ڕێگاى گشتی مه‌خمووره‌وه دووره.
ئەمەش بزانە: ئه‌و ڕێگایه‌ى بۆ سه‌ر چیاكه دەڕوات، بڕیارە فراوان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان بتوانن به ئاسانى سه‌ردانى شوێنەکە بكه‌ن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






