
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کەرکووک
ئاڤا نیوز
ژمارەی ئەوانەی دووچاری تای خوێنبەربوون هاتوون بەرز دەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، ژمارەی تووشبووان بۆ 26 حاڵەت بەرز بووەتەوە. لەناو تووشبووان کارمەندێکی تەندروستی کەرکووک هەیە.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، تا ئێستا چەند جۆرێکی دەستنیشان کراون، ئەو کەسەی تووشی دەبێت لەماوەی دوو بۆ سێ هەفتە بە تەواوی نیشانەکانی لێ دەردەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: سامان یابە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا نمونەی خوێنی 33 نەخۆشمان بۆ پشکنین ناردە بەغدا، دەرکەوت لەو ژمارەیە پێنج کەسیان هەڵگری تای خوێنبەربوونن، سێیانیان گیانیان لەدەستدا، یەکێکی دیکەیان چاک بوویەوە و نەخۆشخانەی جێهشت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی کەرکووک ئەوەش دەڵێت: تەنیا یەک نەخۆش لەژێر چاودێری لە نەخۆشخانە ماوە، ئەویش کارمەندێکی ئافرەتی تاقیگەی نەخۆشخانەیە و تەمەنی 37 ساڵە. لە ئەنجامی وەرگرتنی خوێنی نەخۆش دووچاری ڤایرۆسەکە بووە، بەڵام ئێستا تەندروستی جێگیرە.
هۆکارە زانراوەکان: گواستنەوەی ڤایرۆسی تای خوێبەربوون دەکرێت لەڕێگای خوێن یان لیک یان هەر جۆرە ماددەیەکی شلەمەنی جەستەی ئاژەڵ بێت کە دواتر لەڕێگای مێش و زیندەوەرە بچووکەکان بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. نیشانەکانی لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی تا، سکچوون و ڕشانەوە نیشانە باوەکانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا "فێڵێکی" نەخۆشخانە تایبەتییەکان لە کەسوکاری نەخۆش ئاشکرا دەکات