
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
جارێکی دیکە مەسقەتی پایتەختی عومان دەبێتە پردی بە یەکگەیشتنی واشنتن و تاران و بڕیارە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانیان لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت، و بڕیارە ڕۆژی شەممە گرووپێک لە پسپۆڕانی هەردوولا لە سەر پرسە تەکنیکییەکان گفتوگۆ بکەن.
زانیاریی زیاتر: شاندی ئێران گەیشتوونەتە عومان و ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تارانیش دەڵێت، عەباس عێراقچی سەرۆکایەتی شاندی دیپلۆماتکاران و پسپۆڕانی تەکنیکی لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دەکات.
هاوکات، ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆکایەتی شاندی واشنتن دەکات و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، مایکڵ ئەنتۆن بەرپرسی پلاندانانی سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتی گفتوگۆ تەکنیکییەکانی لایەنی ئەمریکا دەکات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئامادەیە لەگەڵ سەرۆککۆمار یان ڕێبەری باڵای ئێران کۆببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کردووە، ئیسرائیل لە نزیکبوونەوەی تاران و واشنتن زۆر نیگەرانە و بە هەنگاوێکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دەزانێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ئێستا تاران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60%، و ئەمە زۆر زیاترە لەو بڕەی لە ڕێککەوتنی ساڵی 2015 دیاریکرابوو کە بریتیبوو لە 3.67%، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی تاران بتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم کە پێویستی بە پیتاندنی یۆرانیۆمە بە ڕێژەی 90%.
باکگراوند: تا ئێستا دوو گەڕی دانوستان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەنێوان تاران و واشنتن، لە وڵاتانی عومان و ئیتاڵیا بەڕێوەچووە و هەردوولا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی و بوونیادنەر وەسفکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول