سەرۆکوەزیران بارزانی: لەژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافەکانمان نابین
- کوردستان
- 2024-03-13

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و هەردوولا لەسەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە هاوڕابوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتی و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، هەروەها گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا".
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە هاوبەشییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان جێی بایەخی ئەوانە لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
قووڵتر: لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکوەزیران بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و لەژێر هیچ فشارێکیشدا، دەستبەرداری مافەکانی نابێت.
زانیاریی زیاتر: پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و پێویستیی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- تەندروستی
- 37 خولەک لەمەوپێش
میوزیك چارەسەری نەخۆشییەكانی خەمۆكی دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی ورد لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی سەنگاو دەخاتەڕوو