
دیمەنی شاری ناسرییە (پارێزگای زیقاڕ)
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق بەهۆی "سەختی ژیان و خراپی دۆخی ئابوورییەوە"ەوە دەیان گەنج تووشی نەخۆشی دەروونی و ماددەی هۆشبەر بوون، بۆ چارەسەرکردنیشیان لە هەموو پارێزگاکەدا تەنیا چوار پزیشکی دەروونی هەیە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ساڵی 2018 ڕێژەی هەژاری لە پارێزگای زیقار 40% بووە، بەڵام ئێستا بۆ 15% دابەزیووە.
لێدوانی فەرمی: د. ئیبراهیم سەفا، یاریدەدەری ناوەندی ژیان بۆ چاکبوونەوە لە پارێزگای زیقار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ناوەندەکەیان تاکە ناوەندی چارەسەرکردنی توشبووانی نەخۆشی دەروونیی و ماددە هۆشبەرەکانە و لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵەوە پێشوازییان لە 642 نەخۆشی دەروونی کردووە (واتە ڕۆژی حەوت نەخۆش)، هاوکات چارەسەرییان پێشکەشی 149 تووشبووی ماددەی هۆشبەر کردووە (ڕۆژی دوو کەس).
- زۆرینەی توشبووانیش ئەو گەنجانەن کە لە بیستەکانی تەمەنیاندان، هۆکارەکەشی بۆ سەختی ژیان و تێکچوونی دۆخی ئابووری دەگەڕێتەوە کە وایکردووە زۆر کەس تووشی نەخۆشی دەروونی ببن یان وەک هەڵاتن لە ئازار بەشێوەیەکی کاتی، پەنا بۆ ماددەی هۆشبەر بەرن.
- لە پارێزگای زیقار کە دانیشتووانەکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار کەسە تەنیا چوار پزیشکی دەروونی هەیە لەکاتێکدا بەپێی ستاندارد بۆ هەر 10 هەزار کەسێک دەبێت پزیشکێکی دەرونی هەبێت، واتە دەبووایە لە زیقار لانیکەم 230 پزیشکی دەروونی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدولحەسەن نیازی، نەقیبی پزیشکانی زیقاڕ دەڵێت، هۆکاری کەمی پزیشکی دەروونی ئەوەیە قوتابیان خواستییان نییە بچنە ئەو بەشە و بخوێنن، چونکە خوێندن تیایدا قورسە، بۆیە داوا دەکات هاندانی ماددی و مەعنەوی هەبێت و کورسی خوێندن لەم بەشەدا زیاد بکرێت، بەپێچەوانەوە کەمی پسپۆڕی لەم بەشدا ساڵ لەدوای ساڵ زیاتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






