توێژەرانی 11 وڵات دەیان توێژینەوەی زانستی لەبارەی ئێزدییەكان دەخەنە ڕوو
- کوردستان
- 30 نیسان

كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی ئێزدی
ئاڤا نیوز
لەماوەی دوو ڕۆژی كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی ئێزدی لە زانكۆی دهۆك، 105 توێژەر دەیان لێكۆڵینەوەی زانستییان لەبارەی ئێزدییەكانەوە خستەڕوو كە لە 11 وڵاتی دونیاوە هاتبوون.
چیرۆكی سەرەكی: کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (ئێزدی، ئایین، کولتوور، مێژوو و جوگرافیا) لەژێر چاودێریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە چوو كە بە هاوبەشی لەلایەن زانکۆی دهۆک و بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لە دهۆک بەڕێوە چوو.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: لەماوەی دوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا، لەڕێگەی بەڕێوەچوونی 16 پانێڵ لەلایەن 105 لێكۆڵەر، دەیان لێكۆڵینەوەی جۆراوجۆری زانستی لەبارەی ناسینی ئێزدییەكان لەڕووی ئایین، كولتور، مێژوو و جوگرافیا خرانە ڕوو كە لەلایەن توێژەرانی زیاتر لە 11 وڵاتەوە پێشكەش كرابوون.
لێدوانی فەرمی: د. سەعید خدێدا، سەرۆكی كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی ئێزدی لە دهۆك ڕایگەیاند، بنكەی لالش وەك بنكەیەكی ئایینی و ڕۆشنبیری تایبەت بە ئێزدییەكان، مەبەستی بوو لەڕێگەی ئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسە، توێژەرانی ئەكادیمی جیا جیا لە سەرانسەری جیهان كۆبكاتەوە و لەبارەی كولتوور و مێژوو و ئایینی ئێزدی، لێكۆڵینەوەكانیان بخەنەڕوو و چوارچێوەیەكی زانستی و ئەكادیمیی پێ بدەن، سوپاسی كۆلێژی زانستە مرۆییەكانی زانكۆی دهۆكی كرد كە لەو هەنگاوەدا هاوكاریان بوو.
بۆچی گرنگە: سەرەڕای ئەوەی دەیان كارەسات و جینۆساید بەسەر كوردانی ئێزدی هێنراوە، تا ئێستا لێكۆڵینەوەی زانستیی تێروتەسەل لەبارەیەوە نەكراوە، ئەو كۆنفرانسە دەبێتە بناغە و بەڵگەنامەیەك كە توێژینەوە پێشكەشكراوەكانی دوو ڕۆژی كۆنفرانسەكە، وەك سەرچاوەی زانستی سوودی لێ ببینرێت. ئەمەش بە وتەی ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری عێراق لە پێكهاتەی ئێزدییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






