
دیمەنێکی شاری دهۆک. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە دهۆک زیندانییەک لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئازادی، لە پەنجەرەی نەخۆشخانەکە هەڵدێت و تائێستا دەستگیر نەکراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 11ـی پێش نێوەڕۆ، تاوانبارێک لە چاكسازی زركا لەشاری دهۆك دەهێنن بۆ چارەسەر لەنەخۆشخانەی ئازادی، دواتر تاوانبارەکە داوای توالێت لە پۆلیس دەكات و پولیسش كەلەپچەی دەستی لێ دەكەنەوە دەچیت بۆ توالێت هەر لەوێووە بە پەنچەرەی نەخۆشخانە هەڵدێت.
زانیاریی پەیامنێر: بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، دوای 13ساڵ ئەمە دووەمین حاڵەتی هەڵهاتنی زیندانییە لە پارێزگای دهۆک، بەر لە 13ساڵ بۆ یەکەمجار گرووپێکی زیندانی لە زیندانی چاکسازی گەورانی دهۆک بەهۆی لێدانی تونێل لە زیندان ڕایانکرد.
زانیاریی زیاتر: ئەم تاوانبارە سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا بوو، زیندانییەکە خەڵکی دەروبەری دهۆکە، گەڕان و پشکنین بۆ دەستگیرکردنەوەی تاوانبارەکە بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






