پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا لە عێراق خەریکی خۆڕێکخستنەوەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 نیسان

چەند سەربازێکی ڕژێمی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی میدیا لاینی ئەمریکی، "پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد" لەژێر سەرپەرشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە کەمپەکانی مەشق و ڕاهێنان لە بیابانەکانی ئەنبار لە عێراق خەریکی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانیان.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد لە کۆتاییەکانی 2024، کۆتایی بە هەژموونی ئێران لە سووریا هێنرا کە لە ڕێگەوەیە پشتیوانی دەگەیاندە بەرەی مقاوەمە لە سووریا، لوبنان، فەلەستین و یەمەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو سەرچاوە سەربازییانەی قسەیان بۆ "The Media Line" کردووە، بوونی چەندین کەمپی ڕاهێنان لە بیابانەکانی ئەنبار هاوسنوور لەگەڵ سووریا پشتڕاست دەکەنەوە. هاوکات سەدان سەربازی سورییان بینیوە کە بە ئۆتۆمبێل گواستراونەتەوە بۆ کەمپەکان، پێدەچێت سەر بە چەندین میلیشیای عێراقی بن، لەوانە حیزبوڵڵای عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پێگەکە، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، چەندین یەکەی سەربازی سووری بە چەک و تانک و تۆپ و زرێپۆشەوە بۆ عێراق هەڵاتن. دەسەڵاتدارانی عێراق چەکەکانیان لە بیابانی ئەنبار دەستبەسەر کرد و شەڕکەرەکانیان لە چەندین پارێزگادا نیشتەجێ کردن.
چی ڕوویدا: ئەوکات دەسەڵاتدارانی عێراق ڕایانگەیاند کە زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی سووریا هەڵاتوون بۆ عێراق، لەوانە ئەفسەر و سەرباز. وتیان وەک میوان مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن هەتا بارودۆخیان لە سووریا چارەسەر دەبێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕامی مەخلوف، بازرگانی سووری و ئامۆزای بەشار ئەسەد، ڕاگەیاندنی پێکهێنانی "هێزی بژاردە"ی ڕاگەیاند. ئاشکرای کرد کە هێزەکە بە هاوکاری لەگەڵ سوهەیل ئەلحەسەن، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ڕژێمی پێشوو، پێکدەهێنرێن. ئەلحەسەن کە بە "پڵنگ" ناسراوە، پەیوەندی نزیکی لەگەڵ ڕووسیادا هەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەخلوف لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی فەرمی میتای خۆی ڕایگەیاند، ئامانجی ئەم هێزانە پاراستنی خەڵکی ناوچە کەنارییەکانە، نەک تۆڵەسەندنەوە، داوای لە حکومەتی نوێی سووریا کرد هاوکاری بکات لە پاراستنی وڵاتەکەدا و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو نەیتوانیوە دانیشتوانی ناوچە کەناراوییەکان لە کوشتار، کوشتن، ڕفاندن و کۆیلەکردن بپارێزێت.
- بە گوتەی مەخلوف، لەشکرێکی 150 هەزار کەسی لە هێزی تایبەت پێکهێناوە و 150 هەزاری دیکەش وەک یەدەگ.
لێدوانی فەرمی: بەیان دلێمی بە "The Media Line"ی ڕاگەیاندووە "ژمارەیەکی زۆر"ی لەو ئۆتۆمبێلانە بینیوە کاتێک بۆ گەشتی ڕاو لە بیاباندا بووە. "یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە لە نزیک من وەستا و پرسیاری کرد بۆچی من لەوێ بووم لەگەڵ هاوڕێکانم. داوایان لێکردم ناوچەکە جێبهێڵم و لە شوێنێکی تر ڕاو بکەم".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






