
بازاڕی میوەفرۆشان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی بەدواداچوونێكی ئاڤا بۆ گرفتێكی كرێكارانی عەلوەی هەولێر، لیژنەیەكی سێ لایەنی پەیوەندیدار سەردانی عەلوە دەكەن و بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكە دەدەن.
چیرۆكی سەرەكی: كرێكارانی عەلوەی هەولێر گلەییان هەیە و دەڵێن، لە حەوت ڕۆژەكەی هەفتە هیچ ڕۆژێک پشوومان نییە و دەبێت هەموو ڕۆژێك كار بكەین، ئەگەریش ڕۆژێك كار نەكەین، خاوەن كارەكەمان كەسێكی دیكە دێنێتە شوێنمان، هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە هەولێر لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەدواداچوونێكی وردی بۆ بابەتەكە كرد و بڵاو كرایەوە.
لێدوانی فەرمی: یوسف كەریم، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای كرێكارانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لیژنەیەک كە پێكهاتبوو لە نوێنەری سەندیكاكانی كرێكاران و بەڕێوەبەرایەتیی كار و بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتیی، سەردانی عەلوەی هەولێریان كرد و بەدواداچوونی وردیان بۆ بابەتەكە كرد.
- لیژنەكە ئەنجامی بەدواداچوونەكەی بە ڕاپۆرتێك بەرز كردووەتەوە، تیایدا جەخت لە ئەوە كراوەتەوە كە دەبێت كرێكارانی عەلوەی هەولێر هەفتەی ڕۆژێك پشوویان هەبێت بێ ئەوەی مافیان بخورێت.
- كرێكارەكان ئەگەر لە ڕۆژە پشووەكانیش كار بكەن ئەوا دەبێت كرێیەكەیان دوو هێندەی ڕۆژانی دیكە بێت.
- هەفتەی داهاتوو ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكەمان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و گرفتی كرێكارەكانی عەلوەی هەولێر چارەسەر دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






