
لۆگۆی پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەمزووانە کۆدەبنەوە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانیان پرسی هەڵبژاردن دەبێت.
بۆچی گرنگە: یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردن، مووچە، کێشە سیاسی و ئابووریی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاڤا نیوز لەبارەی پەیوەندییەکانی حیزبەکەی و پارتی گوتی: ئێستا دۆخی یەکێتی و پارتی زۆر باشە، دەستمان ئاشکرایە و یارییەکانی یەکتر دەزانین، بەڵام هەوڵی ئەوە دەدەین واز لەم یارییانە بێنین و بەیەکەوە کار بکەین، لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆدەبینەوە بەتایبەت لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن.
لەلایەکی دیکەوە: سەعدی پیرە دەڵێت یەکێتی بەتەواوی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، "دوای ئەوەی کۆنگرەمان کرد توانیمان هێزەکان و تواناکانمان کۆبکەینەوە و کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانمان وەلابنێین".
باکگراوند: دوای نزیکەی سێ مانگ ڕۆژی 4-2-2024 هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە دەباشان کۆبوونەوە. پرسی پارێزگاری کەرکووک، هێرشەکانی ئێران و تورکیا، ڕەوشی هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ كرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت