ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی گەزنە لە هەولێر داوای دروستکردنی ئۆڤەر پاس دەکەنو دەڵێن، بۆ سووڕانەوەیەک دەبێت چوار کیلۆمەتر ببڕین. پارێزگای هەولێریش سەرقاڵی تەرخانکردنی بودجەیەکە بۆ دروستکردنی ئۆڤەر پاسەکە.
وێنە گەورەکە: دانیشتوانی گوندی گەزنە لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر و دهۆک داوای درووستکردنی ئۆڤەر پاسێک دەکەن کە بەهۆی ئەوەی ڕێگاکە بەناو گوندەکە دەڕوات و لە هیچ شوێنێک سوڕانەوەی نییە و خەڵکی گوندەکە دەبێت چوار کیلۆمەتر لە گوندەکە دوورکەونەوە تاوەکو دەچنە سایدەکەی تر.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هەندێک جار شۆفێرانی گوندەکە ناچار نین ئەو ڕێگایە ببڕن تا دەچنە سایدەکەی تر، بۆیە بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ ڕۆنگ ساید دەڕۆن، ئەمەش مەتریس ڕووداوی هاتووچۆ درووست دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەیەک لەمەوپێش ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانیدا و گەنجەکە گیانی لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەم بارەیەوە بە هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤای ووتووە: ئێمە ڕەزامەندیمانداوە لەسەر دروستکردنی ئۆڤەر پاس یان ئەندەر پاسێک بۆ ڕێگاکە و بەدیاریکراوی لەنزیک گوندی گەزنە، بەڵام نەبوونی بوودجە گرفتی سەرەکی بووە بۆ تەواو نەکردنی ئەو ئۆڤەر پاسە.
- دانیشتوانی گوندی گەزنە دڵنیادەکەینەوە و لە پلانماندایە و هەموو ڕێکارەکانی تەواو ببووە، تەنها لە ئێستادا خەریکی ئەوەین بوودجەیەکی بۆ تەرخان بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






