
کوشتارگەیەک لە تورکیا کە ئاژەڵی بەراز تیایدا سەردەبڕدرێت
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی داتاکانی کۆمەڵەی هەناردەکارانی وڵاتەکەی، تورکیا تەنیا لەمساڵدا 25 تۆن گۆشتی بەرازی هەناردەی دەرەوە کردووە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو تەنیا سێ تۆن هەناردە کرابوو.
بۆچی گرنگە: لە کاتێکدا سنووردارکردن بەمەبەستی هاوسەنگکردنی هەڵاوسان لەسەر هەناردەکردنی بەرهەمە خۆراکییە سەرەتاییەکان سەپێنراوە، بەڵام جێگەی سەرنج بوو کە ئاستی پێوانەیی لە هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانەدا بینرا کە بەکارهێنانیان لە ناوخۆی تورکیا سنووردارە، لەناویاندا گۆشتی بەراز.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی دونیای تورکیا و بە پشتن بەستن بە داتاکانی کۆمەڵەی هەناردەکارانی وڵاتەکەی، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە قەبارەی هەناردەکردنی گۆشتی بەراز لە تورکیا ڕوویداوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ڕابردوو تەنیا سێ تۆن گۆشتی بەراز هەناردەی دەرەوە کراوە، ئەمساڵ ڕێژەکەی گەیشتووەتە 25 تۆن، واتە ڕێژەی هەناردەی گۆشتی بەراز 714% زیادی کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: کۆی داهاتی هەناردەکردنی گۆشتی بەراز لە تورکیاوە بۆ دەرەوە لە ساڵی 2024 دا 54 هەزار و 600 دۆلار بووە و سەرجەم گۆشتەکە بۆ ئەلبانیا هەناردە کراوە.
ئەمەش بزانە: نرخی هەناردەکردنی گۆشتی بەراز بۆ هەر کیلۆیەک نزیکەی 2.15دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان شکستیان هێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
25 خولەک لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم






