فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی کەسنەزان نیگەرانن لە بوونی حەساری بەخێوکردنی ئاژەڵ لە ناحیەکەیان
- تەندروستی
- 3 ئایار
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک حەساری بەخێوکردنی ئاژەڵان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناحیەی کەسنەزان، هاووڵاتیانی بێزار کردووە، داوا دەکەن شوێنەکانیان بگوازرێتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دڵنیایی دەدات لە گواستنەوەی حەسارەکە.
چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییانی گەڕەکی 11ـی ئازار لە کەسنەزان نیگەرانن لەدەست ژمارەیەک حەساری بەخێوکردنی ئاژەڵ، ڕۆژانە لەبەر بۆنی ئاژەڵەکان بێزابوونە بە تایبەت ئێستا کەش و هەوا گەرم بووە، کاتێک فێنککەرەوە دادەگیرسێنن، بۆنەکە ڕادەکێشێتە ماڵەکانیان.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی دانیشتوانی ئەو گەڕەگە، کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵیش لەوێ دەکرێت، لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربانیش ئاژەڵی لێ سەردەبڕێت و پاشماوەکەی فڕێدەدرێتە دەوروبەری حەسارەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و بۆنێکی ناخۆش لەناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: سایب هاڕوون ڕەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بە ئاڤای گوت، لە ساڵی 2023ـەوە نووسراومان بۆ پارێزگای هەولێر و قایمقامیەت و شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە، بۆ ئەوەی شوێنکەیان بگوازرێتەوە و شوێنکیان بۆ دابینبکرێت لە دەرەوەی شارەوانی و دوور لە ئاوەدانی، چونکە ئەو حەسارە لە کۆنەوە دانراوە نەک ئێستا، چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش کۆبوونەوەمان لەسەر ئەم بابەتەکردووە و چەند پێشنیازێکمان بۆ پارێزگاری هەولێر و قایمقامیەت بەرزکردووەتەوە، بۆ ئەوەی شوێنێکی دیکە دیاری بکرێت دوور بێت لە خەڵک و سنووری شارەوانی، چاوەڕێی وەڵامی پارێزگاری هەولێر دەکەین. دڵنیابن شوێنەکە دەگوازینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






