هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی "گەورەترین" مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجام دا
- کوردستان
- 4 ئایار

هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە سووریا
ئاڤا نیوز
وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغێکی نوێی ئۆپەراسیۆن دژی داعش، هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا، گەورەترین مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان لە دەوروبەری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانۆڕە هاوبەشەکەی هەسەدە و هاوپەیمانان لە کێڵگەی نەوتی عومەر و دەوروبەری دێرەزوور دەستیپێکرد و تا سنووری عێراق درێژبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لەکاتێکدا داعش هەوڵی زیادکردنی هێرشەکانی دەدات، هەسەدە و هاوپەیمانان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا، ئەوەش بەرز دەنرخێنن چونکە نامەیەکی گرنگە بۆ هێزەکانیان کە شەڕی هاوبەشی دژی داعش بەردەوامیی دەبێت.
ئەمەش بزانە: لە مانۆڕەکەدا لانیکەم چوار فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانان بەشداربوون، بەگوێرەی سەرچاوەکانیش کە بۆ میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان قسەیان کردووە، لەو کاتەوەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش هاتووەتە سووریا، مانۆڕەکە فراوانترین مانۆڕی سەربازیی هاوپەیمانان بووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت