
دیمەنی قوتابخانەکە دوای باران بارین
ئاڤا نیوز
باران و تەرزە بەخوڕەکەی ئەمڕۆ بێ زیان تێنەپەڕی. لە ناحیەی سمیلانی سەر بە قەزای چۆمان قوتابخانەیەک و دەیان دۆنم زەوی دووچاری زیان کردووە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی لە سەنتەری شارەکان کەشەکە بە تەواوی گەرمی کردووە و تەنانەت لە هەندێ ناوچە دروێنەش دەستی پێکردووە، بەڵام شارەزایانی کەشناسی دەڵێن بارانی ئەم کاتانە جگە لەوەی زیانی بۆ کشتوکاڵ هەیە، بۆ گەنمیش زیانی زۆرە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان وەرتی، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە ئاڤا میدیای وت: بەهۆی بارینی تەرزە ڕێگە کشتوکاڵییەکان، ڕەز و باخەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە بە دەیان دۆنم دەخەمڵێنرێت، بەشێک لە جووتیارانیش بەهۆی خراپبوونی ڕێگا کشتوکاڵییەکان ناتوانن زەوییەکانیان پاک بکەنەوە. جگە لەوە زیانێکی زۆر بەر قوتابخانەیەکیش کەوتووە.
شاخەوان وەرتی ئەمانەشی وت:
٠ بەهێزی بارانەکە هۆکار بووە کە نەتوانراوە ڕێرەوی ئاوەکە لەڕێی قوتابخانەکە لاببرێت، ئەمەش وای کرد قوتابخانەکە بەتەواوی ژێر ئاو بکەوێت. شوورەی قوتابخانەکە ڕووخاوە و دیواری پۆلەکان درزیان بردووە.
٠ قوتابخانەکە پێویستی بە نۆژەن کردنەوەیە، ئەگەر چارەسەرکردنی زیانەکان کاتێکی زۆری پێویست بێت قوتابیەکان دەنێرینە قوتابخانەیەکی تر.
چارەسەرەکان: ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تیمی ئەندازە دەنێرینە قوتابخانەکە دوای خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان دەرخستەی بۆ دەکرێت و چاک دەکرێتەوە.
باکگراوند: ئەو قوتابخانەیەی زیانی بەرکەوتووە ناوی قوتابخانەی برایەتی چۆمانی بنەرەتی تێکەڵاوە، دەکەوێتە ناحیەی سمیلان، نۆ مامۆستا و 20 قوتابی لە قوتابخانەکە هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






