دیمەنی قەڵای کەرکووک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت لە کەرکووک کەسێکی مەترسیداریان دەستگیرکردووە کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لە هاووڵاتیانی شارەکە کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پاڵپشت بە زانیاری ورد هێزەکانمان توانیویان یەکێک لە مەترسدارترین ئەو کەسانە لەشاری کەرکووک دەستگیر بکات کە جێگەی مەترسی بوو بۆ هاووڵاتیانی شارەکە کە لە ڕێگەی پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی سوشیاڵ میدیاوە هەڕەشەی لە خەڵک کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەگوێرەی دەزگای ئاسایش لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە تۆمەتبارەکە لەڕێگەی پەیجەکانییەوە سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراقی کردووەتە ئامانج، هەر لە هاووڵاتییەکی ئاساییەوە تاوەکو دەگاتە فەرمانبەری حکومەت، دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک، چەندین سەرکردەی ئەمنی، ئەندامی پەرلەمان، ئەکادیمی و پزیشکی بە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ.
لەهەمان کاتدا: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داوا لەسەرجەم هاووڵاتیان دەکات ئەوانەی ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەوەتەوە لە ڕێگەی پەیجەکانی بەناو (ئەهل کەرکووک) و (هونا کەرکووک)، سکاڵای فەرمی پێشکەش بە لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان بکەن، بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەر بەو کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






