کار لەسەر ئەوە دەکرێت عێراق برێکی زیاتری گەنمی جووتیارانی کوردستان وەربگرێت
- کوردستان
- 5 ئایار

یەکێک لە زەوییەک کشتوکاڵییەکان کە بە گەنم داچێنراوە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پلانی کشتوکاڵیی ئەمساڵ، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریداوە بڕی پێنج ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەربگرێت، لەو بڕە 400 هەزار تۆن بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دانراوە و کار لەسەر زیادکردنی ئەو بڕە دەکرێت.
وێنه گەورەکە: وەزارەتی بازرگانی عێراق ساڵانە بڕێکی کەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ ناکات، ساڵی ڕابردووش دوای هەوڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕەکەیان بۆ 700 هەزار تۆن زیاد کرا.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤای گوت، "بە نووسراوی فەرمی داواکاریمان پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت، بەمەبەستی زیادکردنی ئەو بڕەی کە دیاریکراوە و هەمان مامەڵەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت."
زانیاریی زیاتر: سەرەتای مانگی داهاتوو، دروێنەی گەنم لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات، بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەسەرجەم پارێزگاکاندا، زیاتر لە 10 سایلۆ و چەند كۆگایەک تەرخاندەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت