ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و درووزییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 ئایار

کۆبوونەوەی جەماوەر و چەکدارانی درووز. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی حکومەتی سووریا و درووزییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕو گرژییەکانی ناوخۆی سووریا ڕێککەوتن، بریار وایە ئەو ڕێککەوتنە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەم ڕێککەوتنە وەک هەنگاوێک بەرەو گەڕاندنەوەی دۆخی ئاسایی پێشخراوە، بەڵام کەشوهەوای گرژی بە تەواوی ناوچەکەی بەجێنەهێشتووە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هاتنە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و سەرکردەکانی کۆمەڵگەی درووز، پارێزگای سویدە لە گۆڕەپانێکی چارەنووسسازدا وەستاوە. ئەم ڕێککەوتنە تەنیا لە ئاگربەستێکی کاتی لەسەر زەویدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ پرسێکی زۆر هەستیار، ئەویش چەکی داماڵینی دروزەکانە.
لێدوانی فەرمی: مستەفا بەکور، پارێزگاری سوەیدا، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز عەرەبی، گوتی:
٠ ڕێککەوتنی حکوومەتی سووریا و هۆزی درووز، لەسەر ڕەزامەندیی دانیشتووانی سوەیدا بووە، کە داوایان کردووە، دۆخی پارێزگاکە ئاسایی بکرێتەوە و ئاسایشی تێدا بەرقەرار بێت.
٠ ڕێککەوتنەکە بۆ ڕەتکردنەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی پارێزگای سوەیدا بووە لە سووریا. "پارێزگاکە بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی وڵاتەکە، دابەشکاری و دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکاتەوە".
٠ ئەمڕۆ پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان دەسەڵاتدارانی حکوومەتی سووریا و درووزەکان هەیە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەمیح ڕیشی، یەکێک لە شێخەکانی هۆزی درووز لە بەرنامەی تاسیعەی سکای نیوز گوتی: دەسەڵات داوامان لێدەکات چەکەکانمان ڕادەست بکەین، ئەمە هاوکێشەیەکی شکستخواردووە، ڕادەستکردنەوەی چەکەکانمان ناچیتە بواری جێبەجێکردنەوە تا ئەو کاتەی ڕۆڵەی درووزەکان هەست بە ئاسایش نەکەن و گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە دەسەڵات نەبینین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆزی درووز، ڕایگەیاندبوو، کە بەشێکی دانەبڕاون لە نیشتمانی یەگرتوویی سووریا و دابەشبوون و جیابوونەوە ڕەت دەکەنەوە.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: هەردوولا لەسەر پێنج خاڵ ڕێککەوتوون، خاڵەکان ئەمانەن:
٠ چالاککردنی هێزەکانی پۆلیس، بەوەی ئەندامانی پێشووی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بخرێنە ڕیزەکانی پۆلیسەوە.
٠ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر ناوچەکانی سوەیدا.
٠ مسۆگەرکردنی بەرپرسیارێتی سەلامەتی ڕێگای دیمەشق - سوەیدا.
٠ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە هەموو ناوچەکاندا.
٠ هەر لێدوانێک کە پێشێلی ئەم بڕگانە بکات، بە لێدوانێکی تاکلایەنە دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






