
دیمەنی خۆڵبارین لە هەولێری پایتەختی کوردستان
ئاڤا نیوز
دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراقی گرتووەتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین چەند پارێزگایەکی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە مەودای بینین کەم بووەتەوە و سەدان هاووڵاتی تووشی هەناسەتەنگی بوون و بەشێکی زۆریان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی دەستەی کەشناسیی عێراق، خۆڵبارین لە سێ ڕۆژی داهاتوودا لە شارەکانی عێراق زیاتر دەبێت و بەو هۆیەشەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەگوێرەی ڕوانگەی عێراقی سەوز، بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارین ڕۆژانە عێراق ملیۆنێک دۆلار زیان دەکات.
زانیاریی زیاتر: د.ڕێبەر مزوری، پسپۆڕی ژینگە و مامۆستای زانکۆ پێشتر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، لە 25 ساڵی ڕابردوودا ئاستی بارانبارین وەکو ئەمساڵ کەم نەبووە و ئەمەش وا دەکات دیاردەی خۆڵبارین بە درێژایی وەرزی هاوین بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە ئاڤای گوت، "بەگوێرەی دوایین ئاماری بەردەست 207 کەس بەهۆی کاریگەری ئەم شەپۆلە تەندروستیان تێکچووە و گەیێنراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرکووک و دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە."
لەلایەکی دیکە: دوایین ئاماری سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکان بەهۆی خۆڵبارین لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:-
هەولێر: 12 کەس.
سلێمانی: 10 کەس.
هەڵەبجە: 14 کەس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانیان چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






