
دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی گوێر لە هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاریدا 50 هەزار تۆن گەنم وەک هاوکاریی لە گەلی عێراقەوە بە دیاریی ببەخشێتە گەلی توونس.
بۆچی گرنگە: توونس ڕووبەڕووی سێ ساڵ وشکەساڵی بووتەوە، لە ساڵی 2024دا، گەنمی هاوردەکراو 81.8% پێداویستییەکانی توونسی دابینکردووە، چونکە ساڵی ڕابردوو بەرهەمهێنانی گەنمی توونس تەنها 750 هەزار تۆن بووە، بۆ ئەمساڵیش دەبێت 95%ی پێداویستییەکانی گەنم لە دەرەوە هاوردە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، لە چوارچێوەی پشتیوانی عێراق بۆ وڵاتانی عەرەبی، بڕیاری دا بە بەخشینی 50 هەزار تۆن گەنم بە کۆماری توونس، وەک دیاری لە گەلی عێراقەوە بۆ گەلی توونس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لەمساڵدا عێراق بڕیاریدا بڕی 220 هەزار تۆن گەنم وەک هاوکاری ڕەوانەی سووریا بکات، یەکەمین کاروانی ئەو دەسپێشخەرییەش لەڕێگەی دەروازەی ئەلبوکەمالەوە لە 26ـی نیسان گەیشتە دێرەزوور.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






