
نەخشەی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ 54 حاڵەت بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش هەشت تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە کە چواریان لە کەرکووک بوون.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان، چارەسەری پێویست بۆ توشبووان و لەناوبردنی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، لە دوێنێوە وەزارەتی تەندروستی عێراق بەهاوکاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون پێکهێناوە.
لێدوانی فەرمی: د. سائر حوسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا 54 توشبوو و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری وڵاتدا تۆمارکراون، زۆرترین توشبوو و مردنیش بەهۆی پەتاکە لە زیقار و کەرکووکن کە بریتین لە 22 توشبوو و چوار گیانلەدەستدان.
ژمارەکان وادەڵێن: تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون بەگوێرەی پارێزگاکان:
زیقار 17 حاڵەتی تووشبوون
کەرکووک پێنج حاڵەتی تووشبوون و چوار حاڵەتی مردن
موسەننا شەش حاڵەتی تووشبوون و دوو مردن
واست پێنج حاڵەتی تووشبوون و حاڵەتێکی مردن
دیالە دوو حاڵەتی تووشبوون و حاڵەتێکی مردن
نەینەوا سێ حاڵەتی تووشبوون
ئەنبار یەک حاڵەتی تووشبوون
هەولێر یەک حاڵەتی تووشبوون
بەسڕە سێ تووشبوو
بەغدا سێ تووشبوو
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە