ستیڤ ویتکۆڤ: ئەمریکا پێداگرە لە سەر بەدەستنەهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە
- جیهان
- 7 ئایار

ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگریکردن لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم بە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا ناوزەند دەکات.
وێنە گەورەکە: ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغی جەنگ و ناکۆکی گەورە گوزەر دەکات، ستیڤ ویتکۆڤ، کە وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە دیاریکراوە ئاماژە بە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ڕێگریکردن لە هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەمریکا ناوزەند دەکات.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی جەنگی غەززە و هەوڵەکان بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە خەڵکی غەززە یەکێکە لە پرسە سەرەکیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کێشەکانی سووریا و لوبنان پێویستیان بە ڕێگەچارەی بەپەلە هەیە بۆ تەشەنەنەکردنی بارودۆخەکە بەرەو خراپتر و فراوان نەبوونی بەرەی جەنگ لە ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە گفتووگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان واشنتن و تاران گوتی: دانوستاندنەکان بەردەوام دەبێت و ئەمریکا پێداگرە لەسەر ڕاگرتنی هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئوتۆم و نابێت ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە





