
دیمەنی دروێنەی گەنم. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی وشکەساڵی و کەمی بارانبارین، لە هەولێر و دهۆک بەرهەمهێنانی گەنم بەڕێژەی 50% دادەبەزێت و بەشێکی زۆری جووتیاران گەنم نادوورنەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانی عێراق 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگرێت، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 300 هەزار تۆن کەمترە، ئەمەش بۆ کەمی باران و وشکەساڵی دەگەڕێتەوە، کە زەرەری لە بەشێکی جووتیاران داوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "هەولێر دابەشی سێ زۆن دەبێت، کە زۆنی مسۆگەر زەوییە بەراو و دێمەکانیان بارانی مسۆگەری تێدایە و بەرهەمی دەبێت، زۆنی نیمچە مسۆگەر، زەوییە ئاوییەکان بەرهەمیان دەبێت، بەڵام بەشێکی دێمەکان بەرهەمیان نییە، زۆنی نامسۆگەر، زەوییە دێمەکان هیچ بەرهەمێکیان نییە، بەشێکی زەوییە بەراوەکانیش بێبەرهەمن." ساڵی ڕابردوو نزیکەی یەک ملیۆن تۆن بەرهەم هاتووە و پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەمساڵ نیوەی ساڵی ڕابردوو بێت."
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەمساڵ 420 دۆنم زەوی داچێنراو بەگەنم نادوورێتەوە، پێسبینی دەکەین 250 هەزار تۆن بەرهەم بهێنرێت بەراورد بەساڵی ڕابردوو 180 هەزار تۆن کەمترە، واتا بەڕێژەی 50% دابەزیوە."
لەلایەکی دیکەوە: نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "دۆخی زەوییەکانی داچێنراو بە گەنم لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە باشە، کاریگەرییەکی کەمی وشکەساڵی لەسەر بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە سنوورەکە دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەستگیرکرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی دەدەنەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات