
چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاشكرای دەكات كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كۆنگرەی بە سەركەوتوویی ئەنجام داوە و لە بارەی ناوەڕۆكەكەیشی ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لەمیانەی پڕۆسەی ئاشتیدا لە ڕێگەی شاندی ئیمرالییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە، سەرجەم گرووپەکانی سەر بە پەکەکە چەکەکانیان دابنێن، بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەو گرووپە لە ڕۆژانی 5 تا 7ی ئەم مانگە کۆنگرە بەڕێوەچووە.
لێدوانی فەرمی: عومەر چێلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی پێشتر ڕایگەیاند: بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و درێژکراوەکانی تورکیا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەنووس ئیسماعیل سەیماز، لەبارەی کۆنگرەی پەکەکەوە ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ کاتژمێر 14:00 پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاری دانانی چەک ڕابگەیەنێت. لەوانەیە بەیاننامەکە بە نووسراوبێت یاخود وێنەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی پەکەکە کە پێکەوە گیراون بڵاو بکرێتەوە.
- هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی پەکەکە گوتی: پەکەکە پێویستە بەدەم ئەو بانگەوازە بێت، کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی کراوە، دەستبەجێ خۆی هەڵوەشێنێتەوە و چەک دابنێت".
- چەتینەر چێنەر، ڕۆژنامەنووسی کەناڵی سی ئێن ئێن تورکی باسی لەوە کردووە، لە ماوەی 48 کاتژمێردا بڕیاری گرنگ لە بارەی پرۆسەی ئاشتی دەدرێت، بۆ ڕادەست کردنەوەی چەکەکانی پەکەکە هەماهەنگی لە نێوان هەواڵگری تورکیا و عێراق هەیە، هەولێر و سلێمانیش ڕۆڵیان لە پڕۆسەی ڕادەستکردنەوەی چەکەکان دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارتی کرێکارانی کوردستانن لە ڕاگەیێنراوێکی چەند خاڵیدا ئاماژەی بەوەداوە:
- لە ڕۆژی 5 تاوەكوو 7ی ئەم مانگە لە دوو شوێنی جیاواز بە هاوتەریبی و بەشداریی نوێنەری زۆرینەی بوارەكان دوازدەیەمین كۆنگرەمان ئەنجام دا.
- كۆنگرەكە لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو، هاوكات چەند دید و پێشنیارێكیشی ئاراستەی كۆنگرە كردبوو، خوێندرایەوە و هەڵسەنگاندنیشیان بۆ كرا.
- لە كۆنگرە بڕیاری مێژوویی و گرنگ سەبارەت بە كاركردنی پەكەكە دران، ناوەڕۆكەكەی دوای یەكخستنی ئەنجامەكانی هەردوو شوێنی كۆنگرە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئاشكرا دەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






