
خاڵە قازی خاوەنی شیعری "دوو دانە دوو دەکاتە یەک، نابێتە چوار". گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە کوردانی دانیشتووی کەنەدا، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکارییان بۆ شاعیر نادری قازی ناسراو بە (خاڵە قازی) دەستپێکردووە، ئەو بە شیعری "دوو دانە دوو دەکاتە یەک، نابێتە چوار" ناودەنگی هەیە، بەڵام ئێستا دووچاری نەخۆشیەکی قورس هاتووە و پێویستی بە چارەسەرە.
لێدوانی فەرمی: ڕەسوڵ سوڵتانی، نووسەر و هاوڕێی نادری قازی بە ئاڤا میدیای وت، خاڵە قازی شاعیر دووچاری نەخۆشییەکی قورس هاتووە، چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە دواترینیان دەرهێنانی پەنکریاسی بوو. ئێستا پێویستی بە هاوکارییە بۆ ئەوەی لە چاودێری تەندروستی دانەبڕێت.
زانیاریی زیاتر: کەمپەینەکە لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی 'gofoundme' دەکرێت و هەر کەسێک هاوکارییەکە ببەخشێت لە ماڵپەڕەکە ناوی تۆمار دەکرێت و بڕی پارەکەی نیشان دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نادری قازی لە بنەماڵەی قازییەکانی مەهابادە، جگە لە شیعری ئەوینداری و سیاسی هونەرمەندێکی شێوەکاری بە تواناشە. لەماوەی ساڵانی ڕابردوو شیعری "دوو دانە دوو دەکاتە یەک، نابێتە چوار" دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد، بەشێک لە خەڵک بە هەڵە ئەم شیعرەیان دایە پاڵ پێشەوا قازی محەممەد. بەڵام لە بنەڕەتدا ئەم شیعرە نادری قازی نووسیویەتی و لە دیوانی (هەواری شیعر) بڵاوکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





