
ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، حکومەتی ئێران پێیان وتووە چەکی ئەتۆمییان ناوێت.
چیرۆکی سەرەکی: ویتکۆف سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەل ئێران کە بڕیارە گەڕی چوارەمینی دانوستانەکانیان لە عومان بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند:
٠ ئێمە هەڵوێستی خۆمان بە ئێران ڕاگەیاندووە و پێمان وتوون ناتوانن بۆمبیان هەبێت، لەبەرامبەریشدا ئەوان ڕایانگەیاندووە کە بۆمبی ئەتۆمیان ناوێت.
٠ ئەگەر گفتوگۆکانی یەکشەممەی داهاتوو لەگەڵ ئێران بەرهەمدار نەبن، بەردەوام نابین و ڕێگایەکی تر دەگرینەبەر.
٠ دەبێت ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی مەدەنی و بەرهەمهێنانی وزە بێت نەک چەکی ئەتۆمی و بۆ ئەو مەبەستەش ئێران کێڵگەی بوشەهری پێویستە.
٠ پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە هێڵی سوورە لەلامان و هەرگیز ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی.
٠ ئێران هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نییە جگە لە قبووڵکردنی مەرجەکانی ئەمریکا.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسێکی ئەمریکا ئەوەی بۆ ئاڤا ئاشکراکرد، ڕۆژی یەکشەممە دانوستانەکانی واشنتن و تاران لە عومان دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە






