
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار و دابەزاندنی بەهای دۆلار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، جەختیش دەکاتەوە کە ئەم سیاسەتە لە ماوەی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند هەفتەیەکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار لە زیاتر لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 142 هەزار دینار دابەزیووە.
لێدوانی فەرمی: عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، سەرکەوتنی سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی دەردەخات بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دەستکەوتنی دۆلار لە بازار و دەستخستنی لە ڕێگەی کەناڵە ڕەسمییەکانەوە کە تیایاندا ڕەچاوی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بانکی ناوەندی لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی و بەرزکردنەوەی تواناکانی بەردەوام دەبێت تا ببێتە هۆکارێکی سەرەکی گەشەی ئابووری وڵات، بۆ ئەو مەبەستەش پشتیووانی بانکەکانی ناوخۆ دەکەن تا بتوانن خزمەتگوزاری نوێ و ناوازەی بانکی بەمەبەستی بۆ پشتیووانی کەرتەکان، ئاسانکاریی پارەدارکردن و ئاڵوگۆڕی دراو بەشێوەی کاش پێشکەش بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بۆ ئاژانسی فەرمی دەڵێت، سیاسەتی بانکی ناوەندی بۆ پارەدارکردنی بازرگانان و خێرایی پرۆسەکە، بە ئاسانیی وەرگرتنی دراوی بیانی لەلایەن بازرگانانی خاوەن پڕۆژە بچووکەکان و گەشتیاران بە نرخی فەرمی، وایکرد خواست لەسەر دۆلار لە بازاردا کەمببێتەوە، هاوکات فراوانکردنی بازرگانی بە دراوە بیانییەکانی دیکەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






