
تارق مەندەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردانی فەیلی دەڵێت، لیژنەیەکی خاوەن دەسەڵات بۆ گەڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانیان پێکهێنراوە و سەرۆکوەزیرانیش ڕەزامەندی دەربڕیووە و سندووقێک بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی کوردانی فەیلی دابمەزرێنرێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو حکومەتی بەعس هەڵمەتێکی فراوانی بۆ جينۆسايد و بەزۆرەملێ کۆچپێکردنی سەدان هەزار کوردی فەیلی دەستپێکرد و دەستیشی بەسەر موڵک و ماڵەکانیاندا گرت، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا تەنیا 100 هەزار کوردی فەیلی مافەکانیان بۆ گەڕاوەتەوە و ئەوانی دیکە هێشتا لە چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی مافەکانیاندان.
لێدوانی فەرمی: تارق مەندەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئاڤا میدیا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی بەرامبەر کوردانی فەیلی کراوە تاوانێكی ڕێکخراوە بەجۆرێک زیاتر لە 132 هەزار خێزان کە زیاتربوون لە 500 هەزار کەس لە ناوچەکانی خانەقین، مەندەلی، بەدرە، زرباتییە، بەغدا، کەرکووک و میسان لە شوێنەکانی خۆیان ڕاگوێزران و ئێستاش بەشێکیان لە لە ئەوروپا و ئەمریکا وڵاتانی دیکەی جیهان دەژین.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی تارق مەندەلاوی:
- ئێستا ئەوانەی مافەکانیان لێ زەوتکراوە سەردانمان دەکەن بۆ بەدەستهێنانەوەی بەڵگەنامەکانیان سەرەڕای ئەوەش کە ئاستەنگی زۆرمان لەپێشە، بەڵام لیژنەی خاوەن دەسەڵاتمان بۆ ئەو بابەتە پێکهێناوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی بەهۆی ڕەفتاری بەعسەوە زیانمەندبوون، سەرۆکوەزیرانیش گرنگی زۆر بەم بابەتە دەدات.
- سندووقێک بۆ ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی کوردانی فەیلی لە خانەقین، مەندەلی، بەدرە، زرباتییە و ناوچە سنوورییەکانی دیکە دادەمەزرێت و سەرۆکوەزیران ڕەزامەندی لەسەر داوە.
- یەکێک لە بڕیارەکانی لیژنەکە دیاریکردنی ڕۆژی شەهیدی فەیلی بوو و ئەمساڵ حکومەتی عێراق بەفەرمی ئەو ڕۆژەی یاد کردەوە.
- بڕیاردراوە زەوی بە کەسوکاری کوردانی فەیلی بدرێت بەتایبەت ئەوانەی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەیان تائێستاش بێ سەروشوێنە.
- ئێمە داوا دەکەین مافە سیاسییەکانمان گەرەنتی بکرێت، زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدانمان لەگەڵ ئەوانەی بە زۆرەملێ کۆچیان پێکراوە، قەرەبوو بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






