
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی قسەکردن بۆ میدیاکان لە پارێزگای دهۆک
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە دهۆک بوو، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاڤا جەختی لەوە کردووە، کە "لەسەر پرسی مووچە هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە".
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 41 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، هێشتا هیچ لێدوان و زانیارییەکی نوێ و فەرمی نییە کەی پارەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت، لەکاتێکدا زیاتر لە 10 ڕۆژە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاند، ئێمە لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی داوای مافی خەڵكی كوردستان بكەین.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەشڵێت "سوپاسی خەڵكی كوردستان و فەرمانبەران دەكەین، كە تا ئێستە خۆڕاگر و زۆر پشودرێژ بوون، بەڵام پێویستە ئەوانیش بزانن تا ئێستا حكومەتی فیدراڵ مووچەی نەناردووە و ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە و ئەركیەتی، جێبەجێی كردووە.
لەبارەی حکومەتی فیدراڵییەوە، سەرۆکوەزیران دەڵێت، "ئەوەی ماوەتەوە حكومەتی فیدراڵ پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكات و هیوادارین پابەندییەكانی جێبەجێ بكەن و مووچە نەكەنە پرسێكی سیاسی و وەكوو فشار دژی هەرێمی كوردستان بەكاری نەهێنن. هیوادارین بە زووترین كات جێبەجێ بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






