ئەمریکا بۆ ئاڤا: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێران هانمان دەدات بەردەوامبین لە دانوستانەکان
- هەواڵ
- 11 ئایار

ئاڵای هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وردەکاری گەڕی چوارەمی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات، و ئێرانیش دەڵێت، گفتوگۆکان قورس بوون، بەڵام بەسوود بوون.
وێنە گەورەکە: گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بە بەشداری بەرپرسانی باڵای هەردوولا بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ گفتوگۆکان دووبارە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بوون و زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاندووە.
٠ ڕێککەوتن کرا بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەرەوپێش بچن بۆ بەردەوامبوون لەلایەنە تەکنییەکانەوە.
٠ دەرئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ ئێران هانمان دەدات بۆ بەردەوامیدان و چاوەڕوانی کۆبوونەوەی داهاتوومان دەکەین لەگەڵ شاندی ئێراندا کە لە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بکرێت.
٠ سوپاسی هاوبەشە عومانییەکانمان دەکەین بۆ بەردەوامییان لە ئاسانکارییکردن بۆ کۆبوونەوەکان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گەڕی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا قورس بوو، بەڵام بەسوود بوو بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی یەکتر و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو و واقیعی بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکان، خولی داهاتووی دانوستانەکانمان بە هەماهەنگی عومان دەبێت و ئەوان ڕۆژەکەی ڕادەگەیەنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






