
دیمەنی خۆڵبارین لە خوارووی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی خۆڵبارین جارێکی دیکە ڕوو لە شارە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و داواش لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکرێت ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند: خۆڵبارینێکی چڕ ڕووی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق کردووە، بەو هۆیەشەوە ئاستی بینینی ئاسۆیی بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژئاوا کەمبووەتەوە، لە ئێوارە و شەوەوە زریانەکە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست لەوانەش بەغدا دەگرێتەوە بەڵـام ئاستی بینین باشتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی ڕۆژئاوادا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر هەیە ڕۆژی سێشەممە 13ـی ئایار، خۆڵبارینەکە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکار و شارەزای کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەمشەو خۆڵبارینەکە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات بەڵام لاوازە، لە بەرامبەردا لە ناوەڕاست تا خوارووی عێراق خۆڵبارینەکە زۆرە و کەم کەمەش باران دەبارێت.
زانیاریی زیاتر: دەستەکە هۆشداریدا لە کەمبوونەوەی بینینی ئاسۆیی و داوای لەو کەسانە کردووە کە نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە و بەساڵاچوون، خۆیان بەدوور بگرن لە بەرکەوتن و لە ماڵەوە بمێننەوە، داواشی لە شۆفێران کردووە وریابن بە تایبەت لەسەر ڕێگا خێراکان و شوێنە کراوەکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەفتەی ڕابردوو بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، زریانێکی چڕی خۆڵبارین شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە و سەدان هاووڵاتی تووشی هەناسەتەنگی بوون و بەشێکی زۆریان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






