
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاڤا نیوز
گەڕی چوارەمی دانووستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بەدەرئەنجامی ئەرێنی کۆتایی هات و شاندی هەردوو وڵات لە داهاتوویەکی نزیکدا جارێکی دیکە کۆدەبنەوە
چیرۆکی سەرەکی: دوای وچانێک دوێنی یەکشەممە گەڕی چوارەمی دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەنێوەندگیری عومان لە مەسقەتی پایتەختی وڵاتەکە بەڕێوەچوو، ئەمەش چەند ڕۆژێک بەر لە هاتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاکسیۆس لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ئاشکرای دەکات، گفتوگۆکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بوون و زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاندووە، دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە هانمان دەدات کە بەردەوام بین، چاوەڕوانی کۆبوونەوەی داهاتووین.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران ئەم خوولەی دانووستانەکانی بە قورس و ئاڵۆز ناوبرد، بەڵام ئامادەیی بۆ بەردەوامدان بە گفتۆگۆکان دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوولا پێش کۆبوونەوە بۆ جاری چوارەم ئاماژەیان بەقورسی دانووستانەکانی ئەمجارەیان کرد، لەلایەن ئەمریکاوە هۆشداری بە ئێران درا ئەگەر ئەمجارە دانووستانەکان بەرهەمدار نەبێت، ئەوا ئەمریکا بەردەوامی بە دانووستانەکان نادات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






