
مووچەی مانگی چوار
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ بەسەر تەواوبوونی مووچەی مانگی سێ، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری دا، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت ئەمڕۆ یان سبەی پارە دەنێردرێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە هەولێر و بەغدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێککەوتنیان لەبارەی مووچە کردووە، خاڵی سەرەکی ڕێککەوتنەکەش ئەوەیە مووچە بە هیچ پاساوێک دوانەکەوێت و پارەی هیچ مانگێک نەکەوێتە مانگی دواتر، بەڵام مانگی چوار حکومەتی عێراق بە ڕێککەوتنەکە پابەند نەبوو، بەبێ ڕوونکردنەوەی هیچ هۆکارێک لەکاتێکدا 13 ڕۆژ بەسەر مانگی پێنجدا تیثەڕیوە کەچی هێشتا پارەی مووچەی نەناردووە.
لێدوانە فەرمییەکان: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، تەیف سامی ئەمڕۆ سێشەممە 13-5-2025 واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە، ڕێکارەکانی ناردنی پارەش هەر ئەمڕۆ دەستپێدەکەن.
هاوکات شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، ئەمڕۆ یان سبەی پارەی مووچەی مانگی چوار خەرج دەکرێت و دەنێردرێت.
بۆچوونی بەرامبەر: لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەک بە ئاڤای ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە هیچ بڕە پارەیەک خرابێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
لەلایەکی دیکەوە: فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئاڤای ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچمان پێ نەوتراوە.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ گەیشتنی پارە دوای چەند کاتژمێرێک خشتەی مووچەی مانگی چوار لەلایەن وەزارەتی دارایی کوردستان بڵاودەکرێتەوە و ڕاستەوخۆش پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێردرێت، خشتەی مووچەش هاوشێوەی خشتەی مووچەی مانگی سێ دەبێت و تەنیا چەند گۆڕانکاری بچووکی تێدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






