
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتنی 13ـی 5ـی 2025، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 959 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان. دواتر لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ڕێککەوتی 14ـی 5ـی 2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممە 18ـی 5ـی 2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە، خانەنشینی سەربازی، خاوەنپێداویستی تایبەت، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و ئەفالکراوان مووچە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکە: بەپێی ڕاگەیێنراوی تیمی هەژماری من، سبەی چوارشەممە، 14-5-2025، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و تەندروستی دابەش دەكرێت، ئەوانەی كە مانگانە لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





