محەممەد بن سەلمان: ئابووری سعودییە گەورەترین هاوبەشی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا
- بزنس
- 13 ئایار
محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە
ئاڤا نیوز
شازادەی جێنشینی سعودییە ڕایدەگەیێنێت، سعودییە و ئەمریکا پەیوەندیی ئابووریی قووڵ کۆیاندەکاتەوە و دەشڵێ، دەستپێکی ئەو پەیوەندییانە دەگەڕێتەوە بۆ پێش 92 ساڵ.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانی سەردانەکەی بۆ سعودییە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی و ئابووری و تەکنەلۆژی نێوان ئەمریکا و سعودییەیان واژۆ کرد.
لێدوانی فەرمی: محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەبەرهێنانی هاوبەش یەکێکە لە گرنگترین بنەماکانی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان و ئاماژەی بەوەدا ئابووریی سعودییە گەورەترین ئابوورییە لە ناوچەکەدا، وەک خێراترین ئابووری گەشەکردوو لە گرووپی بیستدا.
لە هەمان کاتدا: شازادەی جێنشینی سعودییە ڕایگەیاند، ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین هاوبەشەکانی ڕوانینی سعودییە 2030، جەختی لەوە کردەوە کە وەبەرهێنانی هاوبەش یەکێکە لە گرنگترین بنەماکانی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان و گوتیشی: سعودییە لەگەڵ ئەمریکا کار لەسەر دەرفەتەکانی هاوبەش بە قەبارەی 600 ملیار دۆلار دەکات.
بە گوتەی محەمەد بن سەلمان "کاری هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا تەنها لە هاوکاری ئابووریدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهاندا".
لەلایەکی دیکەوە: کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بەهای ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ سعودییە لە 600 ملیار دۆلار پێکهاتووە کە 142 ملیار دۆلار لە بواری بەرگریی بۆ دابینکردنی "ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی شەڕکردن و خزمەتگوزارییەکانی زیاتر لە دەیان کۆمپانیای بەرگریی ئەمریکی لەخۆدەگرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






