کەمکردنەوەی باجی گومرگی زیادە لە نێوان ئەمریکا و چین کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
- بزنس
- 14 ئایار

دوو کەشتی دەریایی کە گوزارشت لە بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا دەکات
ئاڤا نیوز
ڕێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی هەندێک باجی زیادە کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا سەپێندرابوو، ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ترەمپیش دەڵێت، ئابووری چین بە ڕووی بازرگانی ئەمریکا دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین ڕۆژ لە دانوستانی ئەمریکا و چین لە شاری جنێڤی سویسرا هەردوولا ڕێککەوتن باجی گومرگی زیادە لەسەر کاڵاکانی یەکتر هەڵبگرن، ئەمەش ئاگربەستێکە لە شەڕی بازرگانی نێوان واشنتۆن و پەکین کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری جیهان دروستکردبوو.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: ئەمریکا و چین ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتوون بۆ ماوەی 90 ڕۆژ ئەو باجە زیادەیەی بەسەر کاڵاکانی یەکتردا سەپاندنیان کەمبکەنەوە.
- بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دابەزاندنی باجەکانی لەسەر کاڵا چینییەکان بۆ لەسەدا 30 لەکاتێکدا چین باجەکانی خۆی بۆ لەسەدا 10 کەمدەکاتەوە کە زیاتر لە 100% دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێستا واشنتن نەخشەی ڕێککەوتنێکی بازرگانی زۆر زۆر بەهێزی لەگەڵ چین هەیە کە ئابووریی پەکین بەڕووی بازرگانی ئەمریکادا دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چەند مانگێک لە سەپاندنی باجی زیادەی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ لەسەر کاڵاکانی چین بۆ وڵاتەکەی و لەبەرامبەردا چینیش بە زیادکردنی باجی گومرگی وەڵامی ترەمپی دایەوە، بەڵام ئێستا بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئەمریکا باجی گومرگییەکە لە 145% کەمدەکاتەوە بۆ 30%، هاوکات چینیش باجی گومرگی لە 125% بۆ 10% کەمدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






